ماوەی چەند ساڵێكە هەرێمی كوردستان ڕوبەڕوی قەیرانێكی سەختی دارایی كراوەتەوەو بەپاساوی قەیرانەكە چەندین زەوی نایاب و بەنرخی حكومی فرۆشراوە.
بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: بەهۆی قەیرانی داراییەوە حوكومەت زەویە نایابەكانی ناوشارەكەن دەفرۆشێت بە سەرمایەداران و كەرتی تایبەت.
جێگەی باسە ماوەی چەند ڕۆژێكە باس لە فرۆشتنی بینای چەند قوتابخانەیەك لە شاری سلێمانی دەكرێت و ئەوەش نیگەرانی چالاكوانان و هاوڵاتیانی لێكەوتۆتەوە.