لە مانگی رەمەزاندا 34 هەزار و 327 تۆن خواردن و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە مانگی رەمەزاندا 34 هەزار و 327 تۆن خواردن و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە

كوردیو

تەنها لە مانگی رەمەزاندا  34 هەزار و 327 تۆن خواردن و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە و 33 کۆگا و دوکان و شوێنی جیاش بەهۆی سەرپێچییەوە داخراون.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمبڵاویكردووەتەوە،"بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی چاودێری بازرگانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی بازرگانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی "لە مانگی رەمەزان لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک، و ئیدارەی گەرمیان، 34 هەزار و 327 تۆن خواردن و کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە".

ئاماژەی بەوەشداوە،"33 کۆگا و دوکانیش داخراون و 197 سەرپێچی جۆراوجۆر دیاریکراون و سەرپێچیکاران بە بڕی زیاتر لە 16 ملیۆن دینار سزا دراون".

 

هه‌واڵی گرنگ