وەزارەتی تەندروستیی ئاماری نوێی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 664 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئه‌مرۆ سێشەممە 11-5-2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه،" له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا حەوت هه‌زار و 207 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام 664 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون و هەزار و 117 کەسیش چاکبوونەتەوە".
هاوكات، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 9 توشبووی كۆرۆنا له هه‌رێم گیانیان لەدەستداوە.
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 158 هەزار و 146 کەس له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 139 هەزار و 138 کەس چاکبوونەتەوە و چوار هه‌زار و 127 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.