وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، فۆرمێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه دروستكراوه، كه دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، تووشی كاریگه‌ری لاوه‌كی بوون و له‌و رێگه‌یه‌وه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیان پێشكه‌ش ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی فۆرمه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، خۆتۆمارکردنه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه ئامادەکراوە كه کاریگەرییە لاوەکییانی دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنایان لێ به‌دیارده‌كه‌وێت، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکه، بەپێی توندی نیشانەکان پەیوەندییان پێوەدەکرێت.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو، لەوانەیه دوای وەرگرتنی ڤاکسینی كۆرۆنا، چەند کاریگەرییەکی لاوەکی دەربکەون. هەندێك له نیشانەکان سووکن وەك سووربوونەوەی شوێنی لێدانی ڤاکسینەکە، یان تایەکی کەم، بەڵام لە کاتی روودانی هەر نیشانەیەك کە جێی مەترسی بێت، پێویستە پەیوەندی بە خزمەتگوزارییە تەندروستیەکانەوه بکرێت.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شێوازی فۆرمه‌كه ئه‌م هه‌نگاوانه جێبه‌جێ بكه:
شێوازی یەکەم:
بۆ زمانی كوردی، كلیك له‌م لینكه بكه: فۆڕمی تۆماری کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆڤید-19
بۆ زمانی ئینگلیزی، كلیك له‌م لینكه بكه: COVID-19 VACCINE AEFI
شێوازی دووەم:
1- وێنەی بارکۆدەکه که له خوارەوه دانراوه، بکەوه و به کامێرای مۆبایل سکانی بکە.
2- له خوارەوەی بارکۆدەکه Webpage دەبێتەوه و پەنجه به Webpage دا بگره.
3- فۆڕمێك له مۆبایلەکەت دەبێتەوه و زانیارییەکان پڕبکەوه و له کۆتایی فۆڕمەکه Submit لێبده بۆ ناردنی فۆڕمەکه.