پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ئافرەتی ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ئافرەتی ڕاگەیاند

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ئافرەتی لە ناحیەی عەنكاوەی شاری هەولێر بە تاوانی دزیكردن ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی پارێزگای هەولێردا هاتووە: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی عەنکاوە، تۆمەتبارێکی ئافرەتیان بە ناوی (ع.ح.ش) بە تۆمەتی سێ تاوانی دزیکردن دەستگیر کرد.

ئەوەش خراوەتەڕوو: تۆمەتباری ناوبراو لە دزیی یەکەمیدا لە عەنکاوە بڕی (650 دۆلار) و (400 هەزار دینار)ی لە شوفێرێکی تەکسی دزیبوو، لە دزیی دووەم و سێیەمیشیدا لە (گوندی لوبنانی)، مۆبایلێکی جۆری (ئایفۆن 11)ی لە هاووڵاتییەک دزیبوو، هەروەها بڕی (40 هەزار دینار)یشی لە شوفێرێکی تەکسی دزیبوو.

ئاشكراشیكردوە: لەئێستادا تۆمەتبار، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، ڕاگیراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ