له‌باره‌ی هێرش و په‌لاماردانى سوپاى ئیسڕائیل بۆ سه‌ر مزگه‌وتى ئه‌قساو هاوڵاتیانی فەڵەستینی، ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: بەدڵنیاییەوە فەڵەستین بەرەی پێشەوەی جەنگی هەقە و دەبێتە سەرەخۆرەی داگیرکارو شکستی ئاغاکانی.
مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى له تویتێكدا رایگه‌یاندووه: بەداخەوە، لەم بەرە جەژن و وەرزە پیرۆزەدا،بینەری دیمەنی پەلاماری دڕوندانەی داگیرکاری ئیسرائیل دەبین بۆ قودسی پیرۆز ومزگەوتی ئەقسا و بۆردمانی کەرتی غەزە.
جەختیش دەكاتەوە، بەدڵنیاییەوە فەڵەستین بەرەی پێشەوەی جەنگی هەقە و دەبێتە سەرەخۆرەی داگیرکا‌ر و شکستی ئاغاکانی، ستەم هەرگیز تاسەر نەبوەو ئایندەی نیە.