كونسوڵخانەی بەریتانیا لەسەر سزادراوانی بادینان هاتە دەنگ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كونسوڵخانەی بەریتانیا لەسەر سزادراوانی بادینان هاتە دەنگ

كونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لەهەرێم سەبارەت بە پرسی سزادراوانی بادینان ڕایگەیاند:  نیگەرانین لەو دەنگۆیانەی کە باسی کەموکوڕییەکان لە دۆخی دەستگیرکردن و پرۆسەی دادگاییکردنی ئەو پێنج چالاکوان و رۆژنامەوانانە دەکەن. 

لە تویتێکدا، کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێم ڕایگەیاندووە: سەرمان سوڕماوە بەوەی ناوی کۆنسوڵخانە بیانییەکان لە بەڵگەکانی دادگەدا هاتووە، دەڵێت "توشی سەرسوڕمانی كردوین". هەروها جەخت لەوەشدەکاتەوە، نابێت كۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتكاران وەكو تاوان دابنرێ.

ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەوان بڕیاری دادگەی پێداچوونەوەیان بینیوە و "نیگەرانن" لەو دەنگۆیانەی کە باسی کەموکوڕییەکان لە دۆخی دەستگیرکردن و پرۆسەی دادگاییکردنی ئەو پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسان دەکەن.

 هاوكات کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە تویتەکەیدا داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو شوێنێکی دیکەی جیهانیش پابەندبوونی تەواو و بە ویژدانانەیان بە یاسا و رێکارە یاساییەکان هەبێت. 

هه‌واڵی گرنگ