وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەی شوتی و کاڵەک قەدەغە دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەی شوتی و کاڵەک قەدەغە دەكات

بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوەخۆیی لەم وەرزەدا، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی هاوردەی هەردوو بەرهەمی (کاڵەک و شوتی).

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: پشت بەو دەسەڵاتەی لە لایەن وەزیری کشتوکاڵەوە پێیان دراوە، قەدەغەی هاوردەکردنی هەر بەرهەمێک دەکرێت، کە لەناوخۆدا هەبێت و بەشی پڕکردنەوەی بەکارهێنانی ناوخۆیی بکات، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژی ١١ی مانگی ئایارەوە بە هەموو شێوەیەک هاوردەکردنی بەرهەمی (کاڵەک و شوتی) قەدەغە دەکرێت لەسەرجەم دەروازە سنورییەکانەوە.

ڕوونیشیکردەوە، ئەو بڕیارەش لەبەر ڕۆشنایی بوونی بەرهەمی ناوخۆیی دراوە، کە لەم وەرزە بەدواوە پێدەگات و بەشی پڕکردنەوەی ناوخۆیی دەکات.

بە گوێرەی بڕیارەکەش تا ١٠ ڕۆژی تر هەموو هاوردەکارانی ئەو بەرهەمە دەتوانن بەرهەمەکانیان ساغ بکەنەوە، کە مۆڵەتی پێشتری هاورکردنیان هەیە، بۆ ئەوەی کاتی پێویستیان بدرێتێ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان.

 

 

هه‌واڵی گرنگ