بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، لیژنەکانیان چاوپۆشی لەهیچ کاسبکار و کۆگایەک ناکات کڕین و فرۆشتن بەیاری تەقەمەنیەوە بکات، داواش لە هاوڵاتیان و کاسبکاران دەکەن، "بەرژەوەندی نەبێتە هۆی هێنان و فرۆشتنی هیچ بابەتێکی بێ سود."
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیاندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم کۆگاوفرۆشیارانی یاری ( تەقەمەنی منداڵان) دەکاتەوە، كەوا بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان چاودێری سەرجەم شوێنەکان دەکەن بەمەبەستی دەست بەسەراگرتنی هەر بابەتێک کەلەبۆنەکاندا منداڵان بەکاری دەهێنن و دەبێتە هۆی هەراسانکردنی هاوڵاتیان و کارەساتی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.
داواش لە کاسبکاران دەکات، بەرژەوەندی و تەماح نەكەنە هۆی هێنان و فرۆشتنی هیچ بابەتێکی بێ سودو مەترسیدار كە ببێتە هۆی ئاشنابونی نەوەکانمان بە دنیای تەقەمەنی و باروت.
جەختیش دەكاتەوە كە لیژنەکانیان چاوپۆشی لەهیچ کاسبکارو کۆگایەک ناکەن کڕین و فرۆشتن بەیاری تەقەمەنیەوە بکەن.