داوا له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم دەكرێت بەلێبووردنی گشتی سزادراوانی بادینان ئازادبكرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داوا له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم دەكرێت بەلێبووردنی گشتی سزادراوانی بادینان ئازادبكرێن

حاكم شێخ لەتیف لەبارەی كەیسی سزادراوانی بادینان و دهۆك داوایكرد سەرۆكی هەرێم بێ گەڕانەوە بۆ هیچ كەسێك بەلێبوردنی گشتی ئەو سزادراوانە ئازادبكات.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 11 ی ئایاری 2021 ژمارەیەك یاساناس و پارێزەر و دادوەر كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و تێیدا حاكم شێخ لەتیف ڕایگەیاند، داواكارن هیچ كەس و لایەنێك ئەم كەیسە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكارنەهێنن و نەیكەن بە بابەتی زۆنی ئەمبەر و ئەوبەر، بەڵكو هەردوولا كەموكوڕییان هەیە.

حاكم شێخ لەتیف ئاماژەی بەئەوەشدا، حوكمی ئەو سزادراوانە كۆمەڵێك هەڵەی تێدایە، بۆنمونە ڕێگەنەدراوە پارێزەر ئەو سزادراوانە ببینن، لێكۆڵینەوە نەكرا لەسەرئەوەی سزادراوەكان وتیان، ئەشكەنجە دراوین.

هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بونی دەزگای ئاسایش وەك لایەنێك لەناو كەیسەكە ڕێگەپێنەدراوە، نابێت دەزگای لێكۆڵینەوە لەناو كەیسێكدا هەبێت، واتە دەبێت دەزگای ئاسایش و هێزە ئەمنییەكان بێلایەنبن نەك لایەنگیربن.

هه‌روه‌ها كۆمەڵێك هەڵە و كەموكوڕی دیكەی لەپڕۆسەی سزادانی ئەو چالاكوان و ڕۆژنامەنووسانەدا خستەڕوو و داوای له‌ ،سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت، كرد یەكێكیان بەبڕیارێك لێبوردنی گشتییان بۆ دەربكات، بۆئەوەی لەئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیش لەسەر پێگەی هەرێم نەكەوێت.

 

هه‌واڵی گرنگ