بۆ كڕینی فرۆكه‌ی جه‌نگی عێراق رووده‌كاته‌ كۆریای باشوور
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆ كڕینی فرۆكه‌ی جه‌نگی عێراق رووده‌كاته‌ كۆریای باشوور

سه‌باره‌ت به‌ئەگەری كڕینی فڕۆکەی جەنگی "کەی ئێف-21"ی نوێی کۆریای باشوور له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌، گۆڤارێكی ئه‌مریكی زانیاریی ئاشكراده‌كات نوسیوێتی، فڕۆکەیەکی پێشکەوتووه‌و، بەراورد بەفڕۆکەکانی تر نرخەکەشی هەرزانە.

گۆڤاری "فۆربس"ی ئەمریکی بڵاویكرده‌وه‌، "مون جای" سەرۆکی کۆریای باشوور ئاشكرایكردوو، ڕەنگە عێراق ببێتە یەکێک لەکڕیارە گریمانکراوەکانی فڕۆکەی "کەی ئێف-21"ی درووستکراوی ناوخۆیی ئەو وڵاتە.
گۆڤارەکە ئاشكرایكردووه‌، هەرچەندە ئەمریکا لەساڵانی رابردوو، ژمارەیەک لە فڕۆکەی جەنگی "ئێف-16"ی بەعێراق فرۆشتووە، کە یەکێکە لەهەرە فڕۆکە جەنگییە پێشکەوتووەکانی جیهان، بەڵام بەدرێژایی جەنگی دژ بەداعش سوپای عێراق بەشێوەیەکی سەرەکیی پشتی بەو فڕۆکە جەنگییە ڕوسیانە بەستووه‌، کە بەراورد بەفڕۆکە ئەمریکییەکە کەمتر پێشکه‌توون.
پێشتریش عێراق فڕۆکەی جەنگی لەجۆری "گۆڵدن ئیگڵ تی 50" بەمەبەستی ڕاهێنانی سەربازیی لەکۆریای باشوور کڕیبوو، کە یەکەم فڕۆکەی جەنگییە درووستکراوی ناوخۆیی ئەو وڵاتەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ