سهبارهت به بهكارهێنانی ڤاکسینی کۆمپانیای دەرمانسازی "فایزەر- بایۆنتێکیان" بۆ تەمەنی "12 بۆ 15" ساڵان، بەرێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا "FDA" بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوهو، بهكارهێنانی ئهم ڤاكسینهی بۆ نهوجهوانان پهسندكرد.
بەرێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا "FDA" ڕایگەیاند: ڤاکسینی کۆمپانیای دەرمانسازی "فایزەر-بایۆنتێکیان" سەلامەت و کاریگەرە بۆ نەوجەوانانی تەمەن "12 بۆ 15" ساڵان و، پێشتریش بۆ کەسانی 16 ساڵ و سەروتر پەسەند کرابوو.
لە بەیاننامەیەکدا، "جانێت ودکۆک" بەرپرسی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئهم هەنگاوەی ئەمڕۆ بۆ پاراستنی نەوجەوانان لە کۆڤید-19، نزیکترمان دەکاتەو لە گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاسایی و کۆتایی هاتن بە پەتاکە.
ڤاکسینەکەی ڤایزەر یەکەم ڤاکسینە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ نەوجەوانان پەسەند دهکرێت، پەسەندکردنی ئەم ڤاکسینە لە کاتێکدایە کاربەدەستانی ئەمەریکا هەوڵ دەدەن زۆرترین کەس لە ئەمەریکا دژ بە ڤایرۆسەکە بکوترێن و، ئەم هەنگاوەش ڕەنگە ببێتە هۆی کوتانی ملیۆنان قوتابی ناوەندی و دواناوەندی بەر لە دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن.
شایهنی باسه، لە مانگی ئازاری ئهمساڵ کۆمپانیای فایزەر ئەنجامە بەراییەکانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەی لەسەر زیاتر لە دوو هەزار نەوجەوانی "12 بۆ 15" ساڵ بڵاو کردەوە، بە پێی ئەو ئەنجامانە هیچ کام لەوانەی بە تەواوەتی ڤاکسینەکەیان وەرگرتبوو توشی کۆرۆنا نەبوون و، کەسیشیان کێشەیەکی ئەوتۆیان بەهۆی ڤاکسینەکەوە بۆ دروست نەبووە.