لەبەشێكی زۆر لە وڵاتان نوێژی جەژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر ئەنجام دەدرێت، بەڵام موسڵمانان دەتوانن تاوەكو نیوەرۆ ئەو سونەتە زیندوبكەنەوەو لە مزگەوتێكی بەریتانیا لە كاتژمێر 8:30 نوێژی جەژن ئەنجام دەدرێت.
مزگەوتی برایەتی لە وڵاتی بەریتانیا كە تایبەتە بە موسڵمانانی كوردی شاری بێرمینگهام بڵاویكردەوە: نوێژی یەكەمی جەژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە كاتژمێر 8:30 خولەكی سەرلەبەیانی دەبێت و نوێژی دووەم كاتژمێر 9:30 دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو: باوەشكردن و تەوقەو یەكتری ماچكردن نەبێت و هەموكات وەك پێویست ماسك و دووری كۆمەڵایەتی جێبەجێ بكرێت و دوای نویّژ موسڵمانان زۆر نەمێننەوە.