كۆرۆنای هندی لە 44 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كۆرۆنای هندی لە 44 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی هندی لە 44 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوەو دوای هندستانیش زۆرترین تووشبوو لە بەریتانیا تۆمار كراوە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كردووە: ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاوی هندی لەمانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو لە هندستان دەستنیشانكراوە، ئێستاش لە ناوخۆی هندستان ژمارەی قوربانیانی ئەو جۆرە گۆڕاوە لە ئاستی زر بەرز دایە و وڵاتانی تری جیهانیش پارێزراو نین لە گەیشتنی ڤایرۆسەكە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئەوەشی خستەڕوو كە كۆرۆنای هندی لە 44 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە و لە دوای هندستانیش زۆرترین ، ژمارەیەك توشبوون بە كۆرۆنای هندی لە بەریتانیا تۆمار كراوە.

پێشتریش رێكخراوی تەندروستی جیهانی، ئەو جۆرەی ڤایرۆسەی بە كۆرۆنای هندی ناوبرد و ئێستاش بەشێوەیەكی فراوا لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە، بەجۆرێك ژمارەی توشبوان لە هندستان 23 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.

هه‌واڵی گرنگ