بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایدهگهیهنێت، كە ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای هامڵتۆن ڕوویداوە و بەهۆیەوە كەسێك بریندار بووە.
ئهمرۆ چوار شهممه 12 ی ئایاری 2021 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆى سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ڕایگهیاندووه، ئاگاداركراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێكی ھاتووچۆ لە جۆری پێكدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری ڕینۆ قەمەرە و تۆیۆتا كرۆلا لەسەر ڕێگای هاملتۆن لە نزیك گوندی زەروان.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆى سۆران ئاماژهی بهوهش كردوه، لە ئەنجامی ڕووداوەكە كەسێك بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
ههروهها بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران داواش لە شۆفێران دەكات پابەندی یاسا و ڕێنمایەكانی هاتووچۆبن تاوەكو هەمووان سەلامەتبن.