مافەكانی مرۆڤ: عێراق دەتوانێت داوای قەرەبوو بۆ قوربانیانی دەستی داعش بكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مافەكانی مرۆڤ: عێراق دەتوانێت داوای قەرەبوو بۆ قوربانیانی دەستی داعش بكات

فازڵ غەراوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عێراق دەڵێت: بەهۆی تاوانەكانی رێكخراوی داعشەوە، عێراق دەتوانێت داوای قەرەبووی نێودەوڵەتی بۆ قوربانیەكان بكات.


فازڵ غەراوی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە: بەپێی بڕیاری 2379ی نەتەوە یەكگرتووەكان، عێراق دەتوانێت داوای قەرەبووی نێودەوڵەتی بكات بۆ قوربانیانی گروپە تاوانكارییەكان بەتایبەتی تاوانەكانی كۆمەڵكوژی و جەنگ.


رونیشیكردووەتەوە: لەسەر حكومەت و سەرجەم دامەزراوەكان پێویستە كە هەوڵەكان لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی چڕ بكەنەوە بۆ ناساندنی تاوانە دڕندانەكانی داعش لە عێراق، ئەویش لەرێگەی پێشانگای نێودەوڵەتی و فیلمی بەڵگەنامەیی و هەڵمەكە پڕوپاگەندە و ریكلامییەكان.


غەراوی باسی لەوەشكردوە، لەساڵی 2017 ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری 2379ی دەركرد كە تێیدا باس لە دروستكردنی تیمی نێودەوڵەتی دەكات بۆ كۆكردنەوەی بەڵگەی تاوانەكانی داعش لە عێراق، كە بریتین لە تاوانی كۆمەڵكوژی و تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ.

هه‌واڵی گرنگ