سەرۆکی هەرێم لەبارەی هێرشەکەی داعشەوە پەیامێک بڵاوده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆکی هەرێم لەبارەی هێرشەکەی داعشەوە پەیامێک بڵاوده‌كاته‌وه‌

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعشەوە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند، " جه‌خت له‌ پێویستیی په‌له‌کردن له‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ ده‌که‌مه‌وه‌".

ئەمڕۆ چوارشەممە 12 ی ئایاری 2021 ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعشەوە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، " به‌ توندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی ڕابردووی تیرۆرستانی داعش له‌ سنوور‌ی کفری ده‌که‌م".

سه‌رۆكی هه‌رێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، " جه‌خت له‌ پێویستیی په‌له‌کردن له‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌و ناوچانه‌ ده‌که‌مه‌وه‌".

شەوی رابردوو، لە هەردوو گوندەکانی بەلەگە و هۆمەربەل لەنزیک شارۆچکەی نەیجول له‌لایه‌ن چەکدارنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ هێرشیکرایه‌ سەر هێزەکانی پێشمەرگە  و بەوهۆیەشەوە دوو پێشمەرگە برینداربوون، کە پاش کەمێک لە رووداوەکە یەکێکان گیانی لەدەستدا.

No description available.

هه‌واڵی گرنگ