بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر داواكاریەك ئاڕاستەی هاولاتیان دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر داواكاریەك ئاڕاستەی هاولاتیان دەكات

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەكات پابەندی بڕیار و رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگای هەولێر بن.

لە ڕاگەیەندراویكیدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان دلێر نەجاڕة بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت: داوا لە هاووڵاتیانی شاری هەولێر دەكەین، لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و سەلامەتیی خۆیان و ئازیزانیان، پابەندی بڕیار و رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و پارێزگای هەولێر بن.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دڵنیاییش دەداتە هاووڵاتیان كە لە ڕۆژانی جەژن و پشودا پارێزەری سەروسامان و گیان و ژیانیانن.
 
 

هه‌واڵی گرنگ