تەندروسی هەولێر پلانە تەندروستیەکانی بۆ ڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروسی هەولێر پلانە تەندروستیەکانی بۆ ڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروسی هەولێر پلانی خزمەتگوزاریە  تەندروستیەکانی بۆ ڕۆژانی جەژن ڕاگەیاند، بەپێی پلانەكەش (١١) تیمی پزیشکی لە ڕێگەی بەشی کردە پزیشکیەکان لەئامادەباشیدا دەبن.

بەگوێرەی پلانی خزمەتگوزارییە پزیشکیەكانی بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان، (١١) تیمی پزیشکی لە ڕێگەی بەشی کردە پزیشکیەکان لەئامادەباشیدان بۆ هەر حالەتێکی لەناکاو لە ڕێگەی سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن(١٢٢) هاوڵاتیان دەتوانن سود لەم خزمەتگوزاریە وەربگرن.

 
هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ ناو شاری هەلێر(٥)تیمی پزیشکی جێگیر کردوە لەشوێنە گشتیەکان، هەروەها نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان لەڕۆژانی جەژن بەڕدەوامن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی (٢٤)کاتژمێر.
 

 

هه‌واڵی گرنگ