ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان په‌یامێكی بڵاو كردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان په‌یامێكی بڵاو كردەوە

مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەیامێكیدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان ڕایگەیاند: جێگەی داخە لەم بۆنە پیرۆزانەشدا كێشەی دارایی هاوڵاتیان و سەختی بژێوی و بڕینی مووچەو بێ كاری و ناسەقامگیری ئابوری هەر بەردەوامە.

لە پەیامێكیدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند: هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە موسڵمانانی جیهان بەگشتی و گەلی ئیمانداری كوردستان بەتایبەت پیرۆز ئەكەم.

گوتیشی: جێگەی داخ و ئەسەفە لەم ماوەیەدا و لەم بۆنە پیرۆزانەشدا چەندین حاڵەتی نەخوازراو دەبینین، لەوانە: كێشەی دارایی هاوڵاتیان و سەختی بژێوی و بڕینی مووچەو بێ كاری و ناسەقامگیری ئابوری هەر بەردەوامە، هەروەها لەسەر كەیسی سزادراوانی بادینان پرسیار لەسەر دامەزراوەی دادوەری پەیدابوەو ئازادی بیروڕاو فرەیی و ڕۆژنامەوانی كەوتووەتە ژێر پرسیارەوە.

هەر لە پەیامەكەیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەڵێت: كێشەی داگیركاری قودسی پیرۆز لەدۆخێكی هەڵكشاودایەو لەم مانگە پیرۆزەدا أقصای پیرۆز بەر هێرشی سوپای داگیركەری ئیسرائیل كەوتووە.
 

 

دەقی پەیامەكەی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
 
بسم الله الرحمن الرحیم
((ذلك ومن يعظم شعائر الله فانها من تقوی القلوب))
هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە موسڵمانانی جیهان بەگشتی و گەلی ئیمانداری كوردستان بەتایبەت پیرۆز ئەكەم..
داواكارم لە خودای پەروەردگار ئەم جەژنە پیرۆزە بەخێرو خۆشی و كامەرانی بگێڕێتەوە بەسەر موسڵماناندا بەتایبەت و هەموو مرۆڤایەتی بەگشتی..
وێرای بوونی چەند خاڵێكی دڵخۆشی وەكو:
• مزگەوتەكان ئاوەدانن و چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بەجوانی و شەوقەوە پێشوازیان لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان كرد.
• دەیان دەزگای خێرخوازی لەچالاكیدایە بۆ بەدەمەوەچونی هەژاران و بێ باوكان و لێقەوماوان كە دیاردەیەكی هێجگار دڵخۆشكەرەوشایانی سوپاس و پێ زانینن..
• بە سوپاسەوە بۆ كەرتی تەندروستی و دەزگا پەیوەندیدارەكان ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمدا لە ژێر كۆنترۆڵدایەو پرۆسەی چارەسەرو ڤاكسین بەردەوامە..
بەڵام جێگەی داخ و ئەسەفە لەم ماوەیەدا و لەم بۆنە پیرۆزانەشدا چەندین حاڵەتی نەخوازراو دەبینین وەكو:
1/ كێشەی دارایی هاوڵاتیان و سەختی بژێوی و بڕینی مووچەو بێ كاری و ناسەقامگیری ئابوری هەر بەردەوامە..
2/ لەسەر كەیسی سزادراوانی بادینان پرسیار لەسەر دامەزراوەی دادوەری پەیدابوەو ئازادی بیروڕاو فرەیی و ڕۆژنامەوانی كەوتووەتە ژێر پرسیارەوە..
3/ سەرهەڵدانی هەندێ حاڵەتی دزێوی سوكایەتی بەئاین و نەریت و ئادابی گشتی كۆمەڵگە بوونی هەیە..
4/ مەترسی هەڕەشەی ئەمنی و سەرهەڵدانەوەی داعش و شەڕی خوێناوی سنورەكان و ئاوارەبونی گوندەكان لە ئارادایە..
5/ كێشەی داگیركاری قودسی پیرۆز لەدۆخێكی هەڵكشاودایەو لەم مانگە پیرۆزەدا أقصای پیرۆز بەر هێرشی سوپای داگیركەری ئیسرائیل كەوتووە..
خوێندنەوەی دۆخەكە لەهەردوو ڕەهەندەكەوە ئەوە ئەسەلمێنێ:
كە خولی روحی و عیبادەتی ڕەمەزان توانیویەتی كەشێكی ئارام لەسەر دڵەكان و لەمەیدانی كۆمەڵایەتی و هاوكاری ناوخۆیی كۆمەڵگەدا بەرپا بكات، بەڵام دەخوازێ حكومەت و حكومڕانانی وڵات بەرپرسانەتر كار بۆ چارەسەری كێشەو ئاریشە سیاسی و ئیداری و داراییەكان بكەن..
بۆیە دەخوازین هەمولایەكمان لەئاستی بەرەكەت و جوانیەكانی ڕەمەزان و جەژنەكەیدابین و پێكەوە دەستباری یەكتربین بۆ خزمەتی گەلەكەمان و چارەسەری كێشەكان و ڕێگرتن لە هەڕەشەی مەترسیەكان..
جارێكی تر جەژنی پیرۆز لە هەموولایەك پیرۆزبێ..

صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

هه‌واڵی گرنگ