لەبۆردومانی ئیسرائیل، فەرماندەیەكی باڵای حەماس گیانی لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبۆردومانی ئیسرائیل، فەرماندەیەكی باڵای حەماس گیانی لەدەستدا

 

 

بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، یەكێك لەگەورە بەرپرسانی باڵی قەسامی سەربازی لەئەنجامی بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە گیانی لەدەستداوە.

كەتیبەكانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، ئەمڕۆ (عیسا ئەبو عیماد) بەرپرسی باڵای سەربازی لە كەرتی غەززەو چەند یاوەرێكی تر گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش لەئەنجامی بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیلی هاتووە بۆ سەر مۆڵگەو بنكە نهێنییەكانی حەماس.

لەلایەن خۆیەوە (بنیامین نەتنیاهۆ) سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە، ئەوان ئامانجیان لە چوار سەركردەی باڵای سەربازی حەماس گرتووە، كە دەستەی ئۆپەراسیۆنەكانی بزووتنەوەكەیان لە ئەستۆیە.

بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، تاكو ئێستا لەئەنجامی بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە لایەنی كەم (56) كەس گیانیان لەدەستداوەو (335) كەسیش برینداربوونە.

 

هه‌واڵی گرنگ