ئامۆژگاری تەندروستی بۆ ڕۆژانی جەژن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئامۆژگاری تەندروستی بۆ ڕۆژانی جەژن

 

 

1. لەكاتی (تەسەموم) ژەهراوی بوونی گەدە (1 – 3) پەرداخ شیر بخۆرەوە لەگەڵ (2 – 4) پەرداخ ئاوی شلەتێن و دووربكەوە لە خواردنی قورس.

2. لەكاتی سكچون و ژانە سك یەك كەوچك هەنگوین یان یەك پەرداخ سماقی (ترش) لەناو یەك پەرداخ ئاو لەگەڵ (2 – 3) دەنكە قەرنەفل، (1 – 3) جار دووبارە بكەوە لەگەڵ (2 – 4) پەرداخ ئاو.

3. لە كاتی ڕشانەوە یان هێلنج هاتنەوە یەك سێوی زەرد بێ پەلك لەگەڵ دوو پەرداخ ئاوو یەك كەوچك زەڵاتە هەنگوین لە عەسارە بدە بیكە شەربەت هێواش هێواش بیخۆرەوە، (1 – 3) جار دووبارەی بكەوە.

4. لەكاتی قەبزبوون (2) پەرداخ تووی تەڕ یان ووشك یان (5) دەنكە قەیسی و دوو گێزەر لەگەڵ (3) پەرداخ ئاو بكە شەربەت بخۆرەوە ڕۆژانە (2) جار ئامادە بكە.

5. لەكاتی ژانە سەر یەك پارچە لیمۆ بخەرە ناو یەك پەرداخ چایەكی كەم كوڵاو لەم ڕۆژە (1 – 3) جار دووبارەی بكەوە.

6. لەكاتی ژانی گورچیلە (1 – 4) خەیارو كەمێك كەرەوز لەگەڵ (2 – 4) پەرداخ ئاو، یان شەربەتێك دروست بكە لە یەك سێوی كەسك و یەك كیوی و یەك لیمۆو كەمێك كەرەوز (3 – 4) پەرداخ ئاو لە عەسارە بدە بیكە شەربەت و بیخۆرەوە.

7. لە كاتی ژانی ددان یەك كەوچك چایە تۆزی قرنەفل لە ناو یەك پیاڵە ئاوی گەرم بكە كە سارد بۆوە غەرغەرەی پێ بكە، (1 – 3) جار دووبارەی بكەوە.

8. ئاگاداری تەندروستی خۆتان بن هەوڵبدەن لەم جەژنە خواردن كەم كەم بخۆن پەلە مەكەن.

(دكتۆر بەدر سورچی – پسپۆڕی گیادەرمان)

هه‌واڵی گرنگ