هونەرمەندێكی شاری كرماشان كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هونەرمەندێكی شاری كرماشان كۆچی دوایی كرد

 

 

(مەسعود وەلەدبەیگی) هونەرمەندی بەناوبانگی سینەمای ئێران و براوەی سیمۆرگی بلوورینی ڤیستیڤاڵی فیلمی فەجر لە تەمەنی (86) ساڵی و بەهۆی جەڵتەی دڵ لە نەخۆشخانەی مێهرداری تاران كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، ئەو هونەرمەندە داڕێژەرو هونەرمەندی زیاتر لە (50) بەرهەمی سینەمایی و زنجیرەی تەلەڤزیۆنی هەیەو بۆ داڕشتن و هونەری سێ فیلمی (پەردەی ئاخر) لە دەرهێنانی وارۆژ كەریم مەسێحی، زشت و زیبا فیلمی ئەحمەد ڕەزا موعتەمدی و لە كەرخەوە تا ڕاین) بەرهەمی ئیبراهیم حاتەمی كیا براوەی سێ خەڵاتی سیمۆرگی بلوورینی گریمۆری لە ڤیستیڤاڵی فیلمی فەجری بردۆتەوە.

خوالێخۆشبوو (مەسعوود وەلەدبەیگی) لەدایك بووی (1935) ی شاری كرماشان بوو كچەكەی سەحەر وەلەدبەیگی ئەكتەری بەناوبانگەو زاواكەشی نیما فەلاح یەكێك لە ئەكتەرە ناسراوەكانی سینەماو تەلەڤزیۆنە.

 

هه‌واڵی گرنگ