لەسەر دروێنەی گەنم، 5 كەس بوون قوربانی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر دروێنەی گەنم، 5 كەس بوون قوربانی

 

 

لەسەر دروێنەی گەنم لە شارێكی ناوەڕاستی عێراق دەبێتە شەڕو لەئەنجامیشدا پێنج كەس دەبنە قوربانی.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەشاری ناسرییەی ناوەڕاستی عێراق بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو لەقەزای (سەید دەخیل) ی خۆرهەڵاتی شارەكە لەنێوان چەند كەسێك بۆتە شەڕ لەسەر دروێنەی گەنم و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوەو چوار كەسی تریش برینداربوونە.

سەرچاوەكە باسی لەوەشكردووە، كە دوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكەو كۆنترۆڵی بارودۆخەكەیان كردووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ