ئاژانسی ناسا رایگەیاند، تاقیكردنەوەی گەشتی چوارەمی فڕۆكە پەروانەدارەكە بۆ سەر مەریخ شكستیهێنا لە نیشتنەوەدا، شارەزایانی ناساش لە لێكۆڵینەوەدان بۆ دۆزینەوەی هۆكاری شكستەكە.
هەفتەی رابردوو چوارەم مەكوكی تایبەتی گەشتی خۆی بۆسەر مەریخ كرد لە چوارچێوەی ئەو پڕۆگرامەی ناسا داینابوو بۆ گەشتی بەردەوامی ئەو فڕۆكە پەروانەدارە.
هەروەها ناسا ئاماژەی بەوەش كردووە بەردەوام دەبن لە تاقیكردنەوەی گەشتی پەروانەدارەكەیان بۆ سەر مەریخ بەبێ ئەوەی كات و رۆژی گەشتەكە دیاری بكەن.
كەشتی نووح