له‌سه‌ر مووچه‌و بودجه‌، به‌رپرسێكى حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌سه‌ر مووچه‌و بودجه‌، به‌رپرسێكى حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە رایگه‌یاند، لە دوای جەژندا، پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژە، لە لاپه‌ره‌ی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "فەیسبووك" بڵاوی كردەوە "پاش جەژنی رەمەزان پرۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی كوردستان رەوانەی پەرلەمان دەكرێت".

ناوبراو نووسیویەتی "لەگەڵ ھاتنی مافە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان لە بەشە بودجەی 2021ی عێراق، ھیواكان بۆ گوزەرانێكی باشتر دێنەدی".

ئاماژەی بەوەشكردووه‌: "بودجەی 2021 بۆ ئاوەدانیی زیاتر لە رێگاوبان و كەرتی پەروەردە و فێركردن و وەبەرھێنان و رێكخستنەوەی داھاتی باج و خاڵە سنورییەكان و گومرگ دەبێت".

ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو كه‌ لە بودجەدا گرنگی بە مووچەی مووچەخۆران دەدرێت، گوتیشی "لە پێناو ئەوەی مووچەی مووچەخۆران باشتر رێك بخرێتەوە، لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران و نەھێشتنی مووچەی وەھمی و ئەوانەی بە نایاسایی زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن، بودجە ئامادە دەكرێت".

 

هه‌واڵی گرنگ