وڵاتی تورکیا داوا لە دەوڵەتە موسوڵمانەکان دەکات، هەڵوێستی ئاشکرایان هەبێت بەرامبەر ئەوەی لە کەرتی غەزەی فەلەستین ڕوودەدات، بەپێویستیشی دەزانێت هێزە جیهانییەکان جوڵە بکەن بۆ وەستاندنی توندوتیژییەکانی سەر ئەو کەرتە.
لهمبارهیهوه فوئاد ئۆکتاوی، جێگری ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا (13ی ئایاری 2021) لە لێدوانێکدا رایگهیاند: پێویستە دەوڵەتە ئیسلامییەکان هەڵوێستێکی یەکگرتوو و ئاشکرایان هەبێت بەرامبەر توندوتیژییەکانی کەرتی غەزە.
جێگری سەرۆکی تورکیا ئیدانەی هێزە جیهانییەکانیشی کرد بەوەی، تەنها ئیدانە دەکەن و هیچ جوڵەیەکییان نییە بۆ وەستاندنی ئەو توندوتیژییانە.
ئهوهشی خستۆتهروو كه پێویستە ڕێوشوێنی کارا بگیردرێتە بەر، جەختیلەوەشکردەوە کە نەبوونی هەڵوێستی ئاشکرا جا بڕیار بێت یاخود ئیدانەکردن ئەمە چەندەمین جارە لە نەتەوە یەکگرتووەکان دووبارە دەبێتەوە.