ئیسرائیل بەتووندی هێرشی كردە سەر غەززە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئیسرائیل بەتووندی هێرشی كردە سەر غەززە

 

 

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئیسرائیل هێرشێكی فراوانی ئاسمانیان بۆسەر كەرتی غەزە دەستپێكردو وەك سەرچاوەكان دەڵێن، هێرشەكە زۆر فراوان بووەو پێشتر وێنەی نەبووە.

بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و سەرچاوە هەواڵییەكان بڵاوكراوەتەوە دەردەكەوێت، فڕۆكە جەنگییەكان چەند ناوچەیەكی نیشتەجێبوون لە غەزە بۆردومان دەكەن.

هاوكات (بنیامین نتنیاهۆ) سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێت تاوەكو ئارامی و ئاسایش بۆ ئیسرائیل دەگەڕێتەوە.

پێشتر چەند یەكەیەكی سوپای ئیسرائیل بڵاویان كردبوویەوە، كە لەگەڵ هێرشی ئاسمانی، هێرشی زەمینیش بۆسەر كەرتی غەزە دەستیپێكردووە، بەڵام سەرچاوە ناوخۆییەكانی غەزە هەواڵەكە ڕەت دەكەنەوەو بە پڕوپاگەندەی دەزانن.

 

هه‌واڵی گرنگ