عێراق قەدەغەی هاتوچۆی هەڵوەشاندەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق قەدەغەی هاتوچۆی هەڵوەشاندەوە

 

 

لێژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق بڕیاریدا بە هەڵگرتنی قەدەغەی گشتی هاتووچۆ لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق و دەستپێكردنەوەی قەدەغەی ڕێژەیی.

لێژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، قەدەغەی گشتی هاتووچۆ لەسەرجەم پارێزگاكان هەڵدەگیردرێت و قەدەغەی ڕێژەیی دەسەپێدەكاتەوە، لە كاتژمێر (9) ی ئێوارەوە بۆ (5) ی بەیانی بە درێژایی ڕۆژانی هەفتە قەدەغەی ڕێژەیی جێبەجێ دەكرێت.

ئەوەش هاتووە، داخستنی مۆڵەكان، ڕۆستۆرانتەكان، كافتریاو خاوەكانەكان تەنها بۆ ڕۆژانی جەژن بەداخراوی دەمێننەوە، لە ڕۆژی دووشەممەوە ڕێگە بە كردنەوەیان دەدرێت و ڕێگە نادرێت نێرگلە بەكاربهێنرێت، هەر شوێنێك سەرپێچی بكات (90) ڕۆژ دادەخرێت.

لە بەشێكی تری بڕیارەكانی لێژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیدا هاتووە، پێویستە ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستن جێبەجێ بكرێت و سەرپێچیكار سزای دارایی بەسەردا دەسەپێندرێت، هەروەها ڕێگە بە گەشتی بە كۆمەڵی نێوان پارێزگاكان نادرێت.

جەختلەوەشكراوەتەوە، دەوامی فەرمی سەرجەم فەرمانگەكان لە ڕۆژی (17) ی ئایارەوە تاكو (20) ئایار دەوەستێندرێت، هەروەها ڕێگە بە هیچ كارمەندو هاوڵاتییەك نادرێت بەبێ بەستنی كەمامە بچێتە ناو فەرمانگەكانەوە.

هه‌واڵی گرنگ