لەڕێگەی 160 فڕۆكەوە هێرش كراوەتە سەر غەززە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەڕێگەی 160 فڕۆكەوە هێرش كراوەتە سەر غەززە

 

 

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلی ئاشكرای كرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشێكی زۆر تووندیان كردۆتە سەر كەرتی غەززە كە پێشتر وێنەی نەبووە.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل بڵاویكردۆتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای وڵاتەكەی لە ڕێگەی (160) فڕۆكە كە لە شەش بنكەی سەربازی جوڵەیان كردووە بەتووندی هێرشیان كردۆتە سەر كەرتی غەززە.

هەروەها سوپای ئیسرائیلی ئاماژەی بەوەشداوە، كە لەماوەی (40) خولەكی هێرشەكانیان بۆ سەر كەرتی غەززە توانیویانە (450) مووشەك لە (150) ئامانج بگرن.

ئەمەو ئەو ناوچانەی كە بەتایبەت كراونەتە ئامانجی سوپای ئیسرائیل ژێرزەمینەكان بوونە كە گومان براوە شوێنەكانی خۆ حەشاردانی هێزەكانی بزووتنەوەی حەماس بووبێت بەتایبەتی لەناوچەكانی باكوورو خۆرهەڵاتی غەززە.

 

هه‌واڵی گرنگ