دوای 19 رۆژ لەمردنی، تەرمێك لەهەولێر دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای 19 رۆژ لەمردنی، تەرمێك لەهەولێر دۆزرایەوە

 

 

لەنێو دوكانێكدا لەشاری هەولێر هاوڵاتییەكی خۆرهەڵاتی كوردستان دوای گیان لەدەستدانی بۆ ماوەی نزیكەی (20) رۆژ تەرمەكەی دۆزرایەوە.

لەراگەیاندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، تیمی ڕزگاركردنی بەرێوەبەرایەتیەكەمان بەهاوكاری لەگەڵ تیمی پزیشكی فریاكەوتنی هەولێر توانیویانە تەرمی هاوڵاتیەكی كوردی كوردستانی ئێران دەربهێنن كە ماوەی (19) ڕۆژ بوو لە دوكانەكەی خۆیدا گیانی لەدەست دابوو، كەسیش پێی نەزانی بوو.

بەرێوەبەرایەتییەكە راشیدەگەێنێت: لاشەكەی بەتەواوی تێكچووبوو، دوای دەرهێنانیشی لەناو دوكانەكە، تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ