لەسەر لێبڕینی موچە زانیاری نەوتراو ئاشكر ا دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر لێبڕینی موچە زانیاری نەوتراو ئاشكر ا دەكرێت


یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ كاروباری وەبەرهێنان و راژە ڕایدەگەیەنێت: تا ئێستا بڕیار لەسەر لێبڕینی موچەی ئەم مانگە نەدراوە و لە پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمدا باسی لێبڕینی موچەی تێدا نییە."

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ كاروباری وەبەرهێنان و راژە بە رۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند:" تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی ئەوەی موچەی ئەم مانگە بە لێبڕینەوە یان بەبێ لێبڕین دابەشبكات بڕیاری نەداوە، دەشڵێت، "چاوەڕێین بەغدا بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت."

ووتیشی: رۆژی ١٩ی ئایار ئەنجومەنی وەزیران لەسەر موچەی ئەم مانگە كۆدەبێتەوە و تائێستاش روون نییە كە "ئایا بە لێبڕینەوە دابەش دەكرێت یان نا و وەزارەتی دارایی سەرجەم داهاتەكان كۆدەكاتەوە و ئەمەش یارمەتی حكومەت دەدات بۆ بڕیاردان لەسەر موچە.

 

هه‌واڵی گرنگ