بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی كۆیە ڕایدەگەیەنێت: ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەسەر رێگای ھەولێر – كۆیە رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و ١٣ كەس بریندار بوون.
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی كۆیە بڵاویكردەوە: ئێوارەی ئەمرۆ شەممە، رووداوێكی ھاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای ھەولێر - كۆیە لە نزیك ناحیەی شۆرش روویداو رووداوەكە بووە ھۆی برینداربوونی سێ شوفێر و ١٠ سەرنشین، كە چواریان پیاون و نۆشیان ژنن.
ئەوەشی خستەڕوو: رووداوەكە لە ئەنجامی تێپەڕینی ھەڵە و خێرای زۆرەوە روویداوەو لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەولێر - خەبات، دوو كەس گیانیان لەدەستدا كە مام و برازای یەكتربوون و چوار كەسی دیكەش بریندار بوون، كە بەگوێرەی وتەی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەوان ویستبوویان لە قەزای خەباتەوە سەردانی ئەندامێكی خێزانەكەیان بكەن لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر.