دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری گەلی علی بەگی سەر بە قەزای سۆران، سێ گەشتیاری عەرەب خنكان و تا ئێستاش تەرمی یەكێكیان دەرهێندراوە و گەڕان بەدوای ئەوانی دیكەدا بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیاریەكان، ئەمڕۆ شەممە لەهاوینە هەواری گەلی علی بەگ سێ هاوڵاتی كە خەڵكی شنگالن و بەمەبەستی گەشتیاری رویان لە هاوینەهەوارەكە كردبوو، كەوتونەتە ناو ئاوەوە و تا ئێستاش تەرمی یەكێكیان دۆزراوەتەوە.
بە پێی ووتەی شایەتحاڵەكان، رووداوەكە بەو جۆرە بووە سەرەتا منداڵەكەیان خنكاوە دواتر باوك و دایكی بۆ ڕزگاركردنی بەدوای ڕۆیشتوونە ئەوانیش خنكاون و تیمەكانی بەرگری شارستانی قەزای سۆران گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و سەرقاڵی دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمی دوو گەشتیارەكەی دیكەن.