بەراوردێك لە نێوان كێشەی ڕەوای گەلی كورد و كێشەی فەلەستیندا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەراوردێك لە نێوان كێشەی ڕەوای گەلی كورد و كێشەی فەلەستیندا


(كێشەی گەلی كورد و فەلەستین كۆنترین و ڕەواترین كێشەی ئەمڕۆی مرۆڤایەتییە)
سەرتا دەمەوێت بەوە دەستپێ بكەم بۆچی لەگەڵ ئەوەی كە وڵاتی ئیسرائیل توانیویەتی هەیمەنەبكات بەسەر سیاسەتی زۆرێك لە بڕیار و سیاسەتی وڵاتانی زلهێز و بڕیاربەدەست و یەكێتی ئەوروپا و نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجومەنی ئاسایش، بەڵام كێشەی فەلەستین ڕەهەندێكی نێودەوڵەتی وەرگرتووە و زۆرێك لە وڵاتان و نەتەوە یەكگرتوەكانیش بەجۆرێك با شەرمنانەش بێت داوای دامەزراندنی دەوڵەتێك بۆ فەلەستینیەكان دەكەن و زۆرێك لە گەلانی دنیاش هاوسۆزی كێشەڕەواكەیانن كە دامەزراندنی دەوڵەتێكە بەناوی فەلەستینەوە، تەنانەت نەتەوە یەكگرتووەكانیش بە بڕیاری 3236 لە بەرواری 22/11/1974 مافی دامەزراندنی دوڵەتی داوەتە فەلەستینییەكان، دیسان وەك لەسەرەتاوە گوتمان ئەوە هەیمەنەی سیاسەتەكانی ئیسرائیلە بەسەر وڵاتانی بڕیاربەدەستەوە كە ڕێی لەومافە یاسایی و ئاساییەی فەلەستینییەكان گرتووە.
خۆ گەلی كوردیش وەك فەلەستینییەكان خاوەن كێشەیەكی قوڵی مێژوییە و تائێستەش بێ ناسنامەن لەگەڵ ئەوەش كە زیاتر لە 40 ملیۆن كەس دەبین، لەگەڵ ئەو هەموو خەبات و خوێن و قوربانی و ئاوارەیی و دەربەدەری و بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراو دژمان، بەڵام بۆ سەرانی گەلی كورد نەیانتوانیوە نەك كێشەكەمان بكەنە كێشەیەكی نێودەوڵەتی و لە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوەیەكگرتووەكان بیوروژێنن؟ تاكە بڕیارێك لە ئەنجومەنی ئاسایشەوە دەرچوبێت لە بەرژەوەندی گەلی كورد بویێت بڕیاری 688 بو لە بەرواری 5/3/1991 ی لە ئەنجومەنی ئاسایش دەرچوو بەناوی بڕیاری دژەفڕین دژی هێزەكانی عێراق بو بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی عێراق لە قەتڵوعامی ڕژێمی ئەوكات.
لێرەدا جێی خۆیەتی بپرسین بۆ حیزبەكوردیەكان و سەرانی كورد لە 70 ساڵی ڕابردودا و بەدیاریكراوی لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە نەیانتوانیوە لۆبی بۆ كێشە ڕەواكەیان دروستبكەن؟! ئەوەش خەتای نەیارانی گەلی كوردە، یان لێنەهاتوویی و نەزانیی و خۆخۆری و هەوڵی زەعامەت و لوتبەرزی سەرانی كورد بووە؟؟؟ وەڵامەكە جێدێڵم بۆ خوێنەر.

 

هه‌واڵی گرنگ