گرانترین شلەمەنی لەسەر ئاستی جیهان ژەهری دووپشكە كە نرخی یەك دڵۆپی (130) هەزار دۆلارە.
ماڵپەری بزنس ئنسایدەری جیهانی راپۆرتێكی زانستی لەسەر گرانترین شلەمەنی جیهان بڵاوكردۆتەوە، لە راپۆرتەكە ئاماژەی بە ژەهری دووپشك داوە كە ئێستا بە گرانترین شلەمەنی لە جیهان دادەنرێت.
ماڵپەڕەكە نووسیویەتی، هەر گاڵۆنێكی ژەهر كە قەبارەكەی (3.8) لیتر بێت ئەوا نرخەكەی دەگاتە (39) ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بۆ دەستكەوتنی ئەو قەبارەیەش پێویستی (2.64) ملیۆن دووپشك هەیە.
ماڵپەرەكە پێیوایە كە هۆكاری گرانی ژەهری دووپشك بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەم ژهرە لە دروستكردنی چەندین دەرمان بەكاردەهێندرێت لەوانە كلوروتوكسینات كە بۆ لەناوبردنی خانەكانی شێرپەنجە بەكاردێت.