لەرینەوەی باڵەخانەیەک لە شاری شینگن لە چین، کە بەرزییەکەی نزیکەی 300 مەتر دەبێت، دانیشتوانی شارهكهی توشی ترسێکی زۆر کردووە.
چەند گرتە ڤیدیۆییەک کە لە میدیا جیهانییەکان بڵاوکراونەتەوە، كه تیاییدا باڵەخانەی بەرزی "سیگ پلازا" کە ساڵی 2000 تەواوکراوە و، یەکێکە لە باڵەخانە هەر دیارەکانی شاری شینگن لە چین دەلەرێتەوە.
باڵەخانەکە لە شاری شینگن لە چین، کە بەرزییەکەی نزیکەی 291 مەتر دەبێت و، بازاڕێکی گەورەی کەلوپەلی ئەلیکترۆنی تێدایە، بەڵام بەبێ بوونی هیچ بوومەلەرزەیەک دەلەرێتەوەو، ئەوەش دانیشتوانەکەی توشی ترسێکی لەڕادەبەدەر کردووە.