ئەمڕۆ شاری سلێمانی لەژێر دەسەڵاتی ئینگلیز ڕزگار كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ شاری سلێمانی لەژێر دەسەڵاتی ئینگلیز ڕزگار كرا

 

 

ئەمڕۆ ساڵیادی ڕزگاری كردنی شاری سلێمانیە لە دەست سوپای داگیركەری ئینگلیز لە وەها ڕۆژێكدا (21/5/1919) دوای ئەوەی ڕەفتارە ناشیرین و دوژمنكارەكانی مێجەرسۆن بەرانبەر بە خەڵكی شاری سلێمانی شێخ مەحمودی حەفید ناچاركرد نامەیەكی نهێنی بۆ مەحمود خانی دزڵی بنێرێت داوای هاوكاری لێ بكات كە شاری سلێمانی لە ژێر دەستی سوپای داگیركەری ئینگلیز ڕزگار بكەن، مەحمود خانی دزڵی بەخۆیی و سوپاكەیەوە دێت بەهانەی داواكەی شێخی نەمرەوە دوای ئەوەی سوپاكەی مەحمود خانی دزڵی لە شارباژێڕدا هەڵ دەدەن مێجەرسۆنی حاكمی سیاسی ئەو كاتەی ئینگلیز لە شاری سلێمانی هاتنی سوپای مەحمود خان بە پیلانێكی نێوان شێخ مەحمودو مەحمود خان دادەنێت بۆیە داوا لە شێخ مەحمودی حەفید دەكات كە هۆی هاتنی مەحمود خانی دزڵی و سوپاكەی پێ بڵێت: شێخ مەحمودی حەفیدیش لە وەڵامی: مێجەرسۆندا دەڵێت: كە مەحمود خانی دزڵی و سوپاكەی بۆ زیارەتی گۆڕی حاجی كاك ئەحمەدی شێخ هاتوون، مێجەرسۆنیش دەڵێت : گەر ئەوان بۆ دیدەنی گۆڕی حاجی كاك ئەحمەد هات و مەحمود خان و چەند كەسێك دەتوان بە بێ چەك دیدەنی گۆڕی حاجی كاك ئەحمەدی شێخ بكەن، چەكەكانیان تەسلیمی پۆلیس خانە بكەن، بەڵام مێجەرسۆن لەوە تێگەیشت كە ئەمە پیلانێكی نهێنی نێوان شێخ مەحمودی حەفیدو مەحمود خانی دزڵیە بۆیە شاری سلێمانی بەجێهێشت بە بیانووی نەخۆش كەوتنی هاوسەرەكەی، ڕۆژی (21/5/1919) سوپای مەحمود خان دەستیان بە جوڵەكرد لە قۆڵی شاخی گۆیژەوەو جەماوەری شاری سلێمانیش ڕاپەڕین لەماوەیەكی كەمدا ئینگلیزەكانیان لە شارەكە دەركردو ئاڵای سەربەخۆیی و ئازادیان لەو شارەدا هەڵكرد ...!!!

ئامادەكردنی : ئاراس جاف

 

هه‌واڵی گرنگ