پرۆژەکانی لێبڕین!
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پرۆژەکانی لێبڕین!

لەکاتێکدا پەرلەمان کە خوێکەیە لەگەڵ گۆشتەکەدا گەنیبێت و یاسایەک نەبێت حکومەت پابەندی سوێند و بەڵێنەکانی بکات و موچەخۆرانیش هیچ کاردانەوەیەکیان نەبێت بەرامبەر ئەو زوڵمەی حکومەت لێیان دەکات، ئیتر بۆچی حکومەتیش موچە بە تەواوەتی بدات؟!
ئەمە لە کاتێکدا حکومەتی هەرێم مژدەی ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا پێدەفرۆشتینەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتیش 70 دۆلارە و نرخی دۆلاریش 148 هەزار دیناری عێراقییە.
بڕیارە لەمساڵیشدا هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت سەردانی بنکەکانی دەنکدان بکەن بۆ نوێکردنەوە و دڵنیابونەوە لە ناوەکانیان بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە!
لە دواین لێدوانیشیاندا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە حکومەت پابەندە بەهەموو بەڵێنەکانیەوە!
دیسان بانگەشەی دەستپێکردنی چەند پڕۆژەیەک بەگوژمەی سەدان ملیۆن دۆلار دەکەن! لێرەدا جێی خۆیەتی بپرسین ئەگەر پارە بەشی موچەی تەواوەتی ناکات ئەی بەچی پرۆژەی گەورە جێبەجێدەکەن؟
بەکورتییەکە حکومەت دەیەوێت بە پارەی لێبڕینی موچەی موچەخۆران پرۆژەی گەورە و بەرچاو بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و کە تەواویش بوو لە هەڵمەتی هەڵبژاردن و دیمانە و مێزگرد و پانێڵ و ڕاگەیاندنەکانەوە بیدەنەوە بە نێوچاوی میللەت و ئۆپۆزسیۆن و نەیارەکانیاندا.
ئایا دەزانن بەناوی لێبڕینەوە حکومەت لە کۆی پێنج موچە لە سەرەتای ئەمساڵەوە کۆی موچەیەکی تەواوەتی و 5 % ی موچەیەکی لەموچەخۆران بڕیوە؟
بۆیە دەڵێم حەقە ئەو پرۆژانە هەرچیەک بون ناویان بنێن ((( پرۆژەکانی لێبڕین))).

هه‌واڵی گرنگ