ئەزمونی خۆم و دەرسێک بۆ قوتابیان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەزمونی خۆم و دەرسێک بۆ قوتابیان

قوتابیانی خۆشەویست من پۆڵی سێی ناوەندی بووم (واتە نۆی ئێستا ) کوردستان توشی کۆچرەوە گەورەکە بوین کەهاتینەوە لە ئێران تەنها تاقیکردنەوەمان کرد بریار درا هەموو بەسەرکەوتوو هەژمار بکرێین (ئەو کات هاوپۆلێکم هەبوو ناوی حسێن بوو زۆر زیرەک بوو ؛خوێندنی لەپێش چاویکەوت وازی هێنا لەخوێندن :واتە سیقەی بەخوێندن نەما
لەمن زیرەکتر بوو بەڵام نەبووە دکتۆر ؛نزیکەی سێ مانگ لەوەپێش لەگەڵ خێزانی هاتن بۆ عییادەکەم ؛ خێزانی دەیگۆت ماندام زیرەکتر بووی لە د دلێر بۆ نەبوویە دکتۆر ؟
کاتێک ئەو باسمان کردەووە لە عییادەکەم ووتم راستدەکات کاک حسێن لەمن زیرەکتر بوو بەڵام وازیهێنا لەهەوڵدان بۆ خوێندن (خوێندن وەک بیرلێدانە بەدەرزی )دەبێت بەردەوام بیت ئەگەر نا زیرەکی بەتەنها بەس نیە
کوردستان سەدان و هەزاران کەسی زیرەکی تیابوو وەک کاک حسێن بەڵام نەیانتوانیوە بگەنە بروانامەی بەرز (هەرچەندە بروانامەی بەرزیش هەیە بۆ کەسی گەمژە و نەزان بەهۆی تەزوویرو قۆپیە و عیلاقاتی عائلی بەدەستی هێناوە )
کاتێک پۆلی شەشی ئامادەیش بووم (دوانزەی ئێستا) لە نیوەی ساڵدا یەکێتی و بزوتنەوەی ئیسلامی لەناو شار بووە شەرە تەقەیان
لەکاتی سەری ساڵیش بووم یەکێتی و پارتی کردیانە شەری براکوژی !دەیان و سەدان قوتابی خوێندنیان فەوتا
تەنانەت لەکاتی تاقیکردنەوەی سەریساڵدا ئەسئیلە لەدەورەوەی ئیمتحان دەفرۆشرا بۆیە لە زروفێکی زۆر ناخۆش تاقیکردنەوەمان تەواوکرد (ئەوساڵی لەسرەی بەفر کرین پیاوێک کوژرا لەهەولێر ) کارەبا و ئاو نەبوو /خەلک چای بەقەسپ دەخوارد /نان نانی کەپەک بوو /برنج و فاسولیا تەنها زۆر دەوڵەمەندەکان دەیانخوارد
لەو کاتەدا ئەو تاقیکردنەوەیان رەفز کرد
هەمان ساڵ مانگی هەشت بەو گەرمایە ئیمتحانمان دووبارەکردووە (دیسان دەیان و سەدان قوتابی بێهیوا بوون )
بۆیە تکایە قەت بێ هیوا مەبن و بخوێنن
خوێندن زۆر بەرزترە لە پۆست و پارە
بڕۆ ناو ناخی دەوڵەمەنترین کەس کەبروانامەی نیە بزانە چۆن هەست بەحەزی شەهادە دەکات بۆ منداڵەکەی
بەدڵنیایەوە بۆ ئەو کەسانەی لەسەر کورسیشن
///// خوێندن و شەهادە قیمەتی خۆی قەت لەدەست نادات وەک سکەی زێرە (قیمەتەکە لە خودی خۆیتی)بەڵام پۆست و پارە وەک بیست و پێنچ هەزاریەکەی سەدامە کاتێک بەیەک بریار قوەی قانونی لێسەندرایەوە پارەی کاغەزەکە تەنها بۆ فرێدان باش بوو (هیچ قیمەتی نەما خاوەنەکەی توشی جەڵتە بوو لەداخی)
تێمگەیشتن

هه‌واڵی گرنگ