چ ویژدانێک ئەم ستەمە قبوڵ دەکات؟!
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چ ویژدانێک ئەم ستەمە قبوڵ دەکات؟!

ڕاستە چەند ساڵێکە تائەمڕۆش، هەموو موچەخۆران بەشێوازی جۆراو جۆر ،کەدیارترینیان (پاشەکەوتو لێبڕینی موچەیە) ، ستەمیان لێدەکرێ ، بەڵام ستەمەکە بەپلەو ڕێژەی جیاجیایە ..

- ئاخر کەسێک بەنایاسایی و ناشایستەیی پلەو پۆستی باڵای پێدراوەو تادوێنی بەعەلاگە موچەکەی ئەبردەوە ، دیارە ئەگەر ئێستا موچەکەی نیوعەلاگەش بێ ، هەر زۆرە .

- یەکێکیش زوڵمی لێکراوەو هیچ پلەیەکی ئەوتۆی پێ نەدراوەو چەند ساڵیشە پلە بەرزکردنەوەی بەنایاسایی ڕاگیراوەو ئێستا موچەکەی چەند سەدهەزارێکە، کەچی ئەویش تەنها ٧٩٪ ی موچەکەی دەدەنێ و ٢١ ٪ ی دەبڕن ، ئەوەبەڕاستی زوڵمی گەورەیە .

- بەڵام لەوان مەزڵومترو گوناحترو بەدبەخت تر ، خانەنشینە مەدەنیەکانن، کە هەر بەخانەنشین بوونیان موچەکەیان هاتۆتە سەر نیوە ،بۆنمونە پێشتر (یەک ملێون و نیو) یان زیاتری وەردەگرت ، کەخانەنشین کرابە ٨٠٪ ی موچەی بنەڕەتی ، موچەکەی بوو بە ٧٠٠ بۆ ٨٠٠هەزار دینار، کەچی لەپای ئەوەش هەر ٢١٪ ی موچەکەی لێ ئەبڕن و بەو شێوە (یەک لەسەر سێی) موچە کۆنەکەی پێ دەدرێ!!!

ئاخر ئەمە چ ویژدانێکە ،چ ستەمێکە ، لەکوێی سەر زەویدا سیستمی وێرانی وا جێبەجێ دەکرێ!

باشە ئەم دەسەڵاتە چوارپیاوی ڕەشیدو بە ویژدانی تیانیە ، ئەم ستەمە ڕایان چەڵەکێنێ ؟!

بەداخەوە ، گەیشتمە قەناعەت کە ، ئەگەر پیلانی عەرەب و تورک و فارسی شۆفێنی و تائیفیەکان ئەم قەوارەیەمان لەناو نەبات، ستەم و ناعەدالەتی ناوخۆو گەندەڵییە بێشومارەکان ،هەڕەشەی لەباربردنی دەکات.

هه‌واڵی گرنگ