2020 گەرمترین (140) ساڵی رابردوو بووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

2020 گەرمترین (140) ساڵی رابردوو بووە

 

 

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، لەم ساڵانەی داهاتووی سەدەی بیست و یەكدا بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە، كارەساتی سروشتی گەورە بەسەر زەویدا دێت.

بەشی پێوانەسازی لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاپۆرتێكی نوێی لەسەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهان بڵاو كردۆتەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە داوە كە لە ساڵی (2020) دا بە بەراورد لەگەڵ هەرسێ ساڵەكانی پێشووتری، بەرزترین پلەی گەرما تۆمار كراوە، لە ماوەی (140) ساڵی ڕابردووشدا، ساڵی (2020) گەرمترین ساڵ بووە.

ڕاپۆرتەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە بەپێی ئەو ئامارانەی تۆمار كراون، جیاوازی پلەكانی گەرما لە نێوان ساڵی (2020) و ساڵی (1850) دا بە رێژەی (14.9%) بووە.

لەمبارەیەوە (ئەنتۆنیۆ گۆتیریش) سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە، یەكێك لەو مەترسیانەی ڕووبەرووی زەوی و مرۆڤایەتی دەبێتەوە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە، بۆیە لە داهاتوودا ژیان لە هەندێك ناوچەی زەویدا سەخت دەبێت و كێشە بۆ دانیشتووانی جیهان دروست دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ