له‌ ئێستادا ده‌وڵه‌مه‌ترین كه‌سی جیهان كێیه‌؟!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ ئێستادا ده‌وڵه‌مه‌ترین كه‌سی جیهان كێیه‌؟!

خاوەنی گروپی كۆمپانیای "لویس ڤیتۆن" سامانەكەی 186 ملیار دۆلاری تێپەڕاند‌و، توانی پێش "سەرۆك و دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن" بكه‌وێته‌وه‌و ببێته‌ دەوڵەمەندترین كەسی جیهان.
گۆڤاری "فۆربس" بڵاویكردەوە، بێرنارد ئارنۆ خاوەنی گروپی كۆمپانیای "لویس ڤیتۆن"، كە بە جەمسەری مۆدێلی فەرەنسی ناو دەبرێت، تەنها لەماوەی 14 مانگی رابردوو، سامانە داراییەكەی بەبڕی 110 ملیار دۆلار زیادیكردوە‌و، گەیشتۆتە 186 ملیار‌و 300 ملیۆن دۆلار، بەوپێیەش توانی جێگەی "جێف بیزۆس" سەرۆكی جێبەجێكار‌و دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن بگرێتەوە‌و، ببێتە دەوڵەمەندترین كەسی جیهان.
گۆڤاره‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، دوێنێ دووشه‌ممه‌ لەدوای كردنەوەی بازاڕە داراییەكان، بەهای پشكەكانی كۆمپانیای "لویس ڤیتون" كە لە خاوەندارێتی كۆمپانیاكانی "فیندی‌و چریستیان دیۆر‌و گیڤینچی"یش دەكات، بەرێژەی 0.4% بەرزبۆتەوەو بەهای بازاڕییەكەی گەیشتۆتە 320 ملیار دۆلار، لەو چوارچێوەیەشدا پشكی برنارد ئارنۆی ملیاردێر زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلاری تر زیادیكردووە.

7 معلومات عن "برنار أرنو" أغنى رجل في أوروبا - معلومات مباشر

وێنه‌ی بێرنارد ئارنۆ خاوەنی گروپی كۆمپانیای لویس ڤیتۆن

 

هه‌واڵی گرنگ