ئەم پارانە چییان لێدێت؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەم پارانە چییان لێدێت؟

داهاتی نەوتی هەرێم دەبێت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردبێت. داهات زۆر لەوەی کە باس دەکرێت زیاترە و هیچ مانایەک بۆ لێبڕینی مووچە ناهێڵێتە وە.
لێرەدا زۆر بەکورتی و بەکوردی زیاد بوونی داهاتی نەوتی هەرێم لەسەر سێ بنەما باس دەکەین:
١- زیاد بوونی نرخی نەوت.
٢- زیاد بوونی بەرهەمی نەوتی هەرێم.
٣- جیاوازی گۆڕینەوەی دۆلار بەدینار.
١- زیاد بوونی نرخی نەوت.
بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا eia و پێگەی ستاتیستا statista نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە ٩ مانگی ساڵی ٢٠٢٠ دا تێکڕا بە ٤٠.٩٢ دۆلار بووە ،، وە بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت کە وردبینی بۆ بەرهەم و فرۆشی نەوتی هەرێم کردووە لەو ٩ مانگەی ٢٠٢٠ دا تێکڕا نرخی بەرمیلێک نەوتی هەرێم بە ٢٦.٣٤٩ دۆلار فرۆشراوە.
لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ٢٠٢١/٥/٢٠ تێکڕا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٣.١٩ دۆلار بووە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتی دیلۆیت لە مانگی ١١ ی ٢٠١٩ دا کاتێک نرخی نەوتی برێنت بە ٦٣.٢١ دۆلار بووە (هەمان نرخی ئەو پێنج مانگەی ئەمساڵ) نرخی نەوتی هەرێم بە ٥٢.١٤٦ دۆلار فرۆشراوە گەر ئێمە ٥١ دۆلار دابنێین بۆ بەرمیلێک ، کەواتە دەبێت داهاتی نەوتی هەرێمیش لەم پێنج مانگەی ٢٠٢١ دا بۆ هەر بەرمیلێک بە تێکڕا ٢٤.٦٥ دۆلار زیاتر بێت کە دەکاتە زیاتر لە ٩٣٪ ی داهاتی پار ساڵ ، ئەمە سەبارەت بە نرخی نەوت.
٢- زیاد بوونی بەرهەمی نەوتی هەرێم.
- لەمانگی ١١ی ٢٠٢٠ دا کێڵگەی سەرتە بۆ یەکەم جار کەوتە بەرهەم هێنانی نەوت و لە سەرەتای ساڵەوە زیاتر لە ١٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەرهەمی هەرێم زیادی کردووە.
- کێڵگەی تاوکی بەرهەمی لە ١١٠ هەزار بەرمیل لەساڵی ٢٠٢٠ دا بۆ ١١٥ هەزار بە ٢٠٢١ دا بەرزبووەتەوە واتە ٥ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە.
- کێڵگەی سەرسەنگ بەرهەمی ڕۆژانەی لەم ساڵدا بڕی ٧٫٥٠٠ بەرمیلی ڕۆژانە زیادی کردووە.
- کێڵگەی هەولێر ٣ هەزار بەرمیل زیادی کردووە.
لەم چوار کێڵگەیە بڕی ٢٥٫٥٠٠ بەرمیلی ڕۆژانە کە مانگانە دەکاتە ٧٥٠ بۆ ٨٠٠ هەزار بەرمیل نەوت زیادی کردووە بۆ بەرهەمی هەرێم. لەگەڵ جیاوازی گۆڕینەوەی دراودا ڕێژەی ٧٪ ی داهات زیاد دەکات.
جگە لەوەی چاوەڕێ دەکرێت بڕی ٧ هەزار بەرمیل لە کێڵگەی گەرمیان زیادبکات.
٣-- جیاوازی گۆڕینەوەی دۆلار بەدینار.
تەنها لە جیاوازی گۆڕینەوەی نرخی دۆلار بە دینار دا هەرێم بە ڕێژەی ٢٢.٨٪ داهاتی نەوتی زیادی کردووە، پێشتر نرخی فەرمی گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار ١٫١١٨.٢ بوو ئێستا ١٫١٤٥ دینارە بۆ هەر دۆلارێک.
بەم پێیە تەنها داهاتی نەوت دەبێت ڕێژەی ١٢٣٪ زیادی کردبێت جگە لە داهاتی ناوخۆ و دەروازەکان.
ئەی بۆچی هێشتا موچە بە لێبڕینەوە دەدرێت؟
دەبێت بە دەنگێکی بڵند بپرسین ئەم زیادەی داهاتانە چیان لێدێت؟

هه‌واڵی گرنگ