كەمی خەوتن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ كە كاریگەری هەیە لەسەر بەرهەمی كۆلاجینی پێست.
دكتۆر هاوار پزیشكی نەشتەرگەری بە نازور دەڵێت: كەم خەوی ئاوی لەش كەمدەكاتەوە و پێست وشك دەكاتەوە، هەموو ئەمانەش دەبێتە هۆی گۆڕینی ڕەنگی تەواوی پێست هەڵئاوسان و دەركەوتنی ڕەشیەكانی ژێر چاوو زیپكەی زۆر.
ئەم پزیشكە هۆشداری دەدات كەم خەوی ئاستی هۆرمۆنی گریلین بەرزدەكاتەوە، كە هەستی برسێتی بە یەكسانی ڕادەگرێت و لە هەمانكاتدا ئاستی هۆرمۆنی لیبتین كە بەرپرسە لە ڕاگرتنی برسێتی كەمدەكاتەوە، ئەمەش هۆكارێكە بۆ زیادخۆری و هەستكردنی زۆر بە برسێتی و زیاد بوونی كێشی لەش.
بۆ ئەوەی تەندروستییەكی باش و بێ كێشەمان هەبێت پێویستە گرنگی بە كاتژمێرەكانی نوستن بدەین.