(د. ئەندریا بربۆڤسكی) پسپۆڕو شارەزای بواری خۆراك رایگەیاند: باشترین كات بۆ نان خواردنی بەیانیان كە لە رووی تەندروستییەوە بۆ مرۆڤ باشبێت و بەسوود بێت سەعاتێك دوای هەستانە لە خەو.
ئەو پزیشكە پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشكردووە، كە خواردنی بەیانیان بۆ مرۆڤ تایبەتمەندی خۆی هەیە كە تواناو وزەیەكی زۆر دەبەخشێت و چاڵاكی دەكات.
(د. ئەندریا) راشیگەیاندووە، كە ئەگەر مرۆڤ بەرنامەیەك دابنێت كە رۆژانە دوای هەستان لە خەو سەعاتێك دواتر نانی بەیانی بخوات زۆر سودمەند دەبێت و دووری دەخاتەوە لە قەڵەوی.
ئاماژەشی بەوە داوە كە لە رۆژانی پشووی رەسمیدا دەتوانێت ئەو بەرنامەیە جێبەجێ نەكات و رۆژی دواتر دەست پێبكاتەوە.
هەروەها دەڵێت: ئەو كەسانەی شەوان درەنگ نان دەخۆن بۆ بەیانییەكەی ناتوانن سوود لە نانخواردنی بەیانی وەربگرن و بۆیان ناخورێت، جگە لەوەی خواردنی شەوان لە درەنگدا كێشی مرۆڤ زیاد دەكات و هەندێك جار گرفتی تەندروستی بۆ دروست دەكات.
ئالان رەئوف – كەشتی نووح