لە شاری نیودەلهی پایتەختی هیندستان سێ مەیمون هێرش دەكەنە سەر نەخۆشخانەیەك و پشكنینی ژمارەیەك لە نەخۆشەكان دەبەن كە تووشی پەتای كۆرۆنا بوونە.
ماڵپەڕی (تایم ئیندیا) بڵاویكردۆتەوە، كە سێ مەیموون هێرشیان كردۆتە سەر تاقیگەی میرۆتی لە شاری نیودەلهی و پشكنینی بەشێك لە نەخۆشەكانیان بردووە كە پەتای كۆرۆنایان هەیە.
ماڵپەڕەكە نووسیویەتی: بردنی ئەو پشكنینانە لەلایەن ئەو مەیمونانەوە ترسێكی دروست كردووە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی كە خانووەكانیان نزیك ئەو تاقیگەیەن، ترسەكەشیان لەوەیە نەكا مەیمونەكان هۆكارێكی دیكە بن بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو ڤایرۆسە.
ئاریان دەرگەڵەیی - هەولێر