کردنەوەی مزگەوتی تەقسیم
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کردنەوەی مزگەوتی تەقسیم

ئەوەی سەردانی ئەستەنبوڵی کردبێ حەتمەن ئاشنایە بەناوی تەقسیم.
تەقسیم ئێستە وەك ناسنامەیەکی گەورەی ئەستەنبوڵ دەناسرێ و زۆر لە چالاکی و هەتا ناڕەزاییەکان لە مەیدانی تەقسیمدا بەڕێوە دەچێ، دەتوانرێ بوترێ ناوجەرگەی ئەستەنبوڵیشە ئێستە، بەڵام لە کۆندا تەقسم دەرەوەی شار بووە، هەربۆیە زۆرینەی سەفارەتەکانی ڕۆژئاوا ڕۆشتوونەتە تەقسیم تا دووربن لە دیاردەی ئیسلامی و بانگ و مزگەوت، بۆیە لە تەقسیمدا مزگەوت نەبووە، زیاتر جێگەی دائیرەی ئاو بووە، ئاو لەوێوە بۆ ئەستەنبوڵ تەقسیم کراوە، هەربۆیە پێشی دەوترێ تەقسیم.
بە حوکمی نیشتەجێبوونی ئەوروپیەکانیش و دووری لە شارەوە زۆرترین یانەی شەوانەی تێدا بووە.
بەهۆی نەبوونی مزگەوتی پێویست لەگەڵ زۆری نیشتەجێبووندا و بە تایبەتی نەبوونی مزگەوتی گەورە، ئەو جێگەی تەرخانکرا بۆ مزگەوتێکی گەورە و جۆرێك لە تەحەداکردنی غەریبیش، کە جێگەیەك پێشتر بەشێوەیەك بوبێ مەرج نییە ئەو شێوەیە بەردەوامی هەبێ، جگە لەوەش وەك تەحەدیەکی تریش و گۆڕینی جێگەیەکی زیاتر ڕەفاهی بۆ مەزهەرێکی هەڵقوڵاوی ئاینی و قەومی.
لە ئێستەشدا گەرچی سەفارەتەکان لە ئەنقەرەدان، بەڵام کۆنسوڵیەکان هەر لە تەقسیمدا ماونەتەوە.
لە سەردەمی سەدام حسێن دا ڕێگە نەدەدرا مزگەوت لە هەڵەبجەی تازە دروست بکرێ، وەك تەحەدایەکی ئەو قەومە مسوڵمانە کە هەڵەبجە هەردەم لانکەی ئیسلام بووە، بۆیە لە هەڵەبجەی تازەدا ماڵیان دەکرد بە مزگەوت، تا دوای ڕووخانی سەدام لە کوردستانی باشوودا، دواتر ڕابیتە هەستا بە دروستکردنی مزگەوتێکی گەورە لەناو جەرگەی هەڵەبجەدا، کە ناسراوە بە مزگەوتی گەورە، بەڵام مزگەوتەکە خۆی ناوی مزگەتی حرا‌و ە.
مزگەوتی گەورەی هەڵەبجە مامۆستا حەسەن شەمێرانی وتاربێژیەتی و بە بنکەیەکی گەورە و کاریگەر و جێگەی ئیسڵاحی کۆمەڵگە دەژمێردرێ، جگە لەوەی ماوەیەکی درێژ فەقێی تێدا پەروەردەکراوە، هەردەم کێشەکانی ناوچەکە و خوێن خۆشکردن و زۆر چالاکی تری وەك یادی مەولودی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێ.
لە سەردەمی عوسمانیەکاندا مزگەوت جگە لە دەوری مزگەوت وەك جێگەی خواپەرستی دەوری دائیرەی ئەمڕۆشی بینیوەو هەرچی کاروبارەکانی خەڵکە لە مزگەوتەوە هەڵوسڕاوە، هەتا بۆیە دەبینی لە ئەستەنبوڵدا ناو حەوشەی مزگەوتەکان قەبری تێدایە، چونکی هەر ناوچەیەك و عایدی مزگەوت و دائیرەی خۆیان بوون، واتە سنوری شارەوانی، بۆیە کە دەشمردن لە حەوشی مزگەوتەکەی خۆیاندا دەنێژران، واتە مزگەوت جێگەی هەم ژیان و هەمیش جێگەی مردنیشیان بووە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جێگەی خۆشیەتی بوترێ ئەستەنبوڵ پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بوو، ماوەیەكیش ناوی لێنرابوو:
ئیسلامبوڵ.
ئەستەنبوڵ کرابوو بە پایتەختی ڕۆم و مەسیحیەکان و ناوی نرابوو القُسْگَنْگِیْنِێّە.
محمد فاتیح ڕزگاری کردو کردی بە پایتەختی عوسمانیەکان، ناوەکەشی گۆڕی بۆ ئیسلامبوڵ، واتە شاری ئیسلام.
ناپلیۆن دەڵێ: گەر هەموو جیهان یەك وڵات بوایە، ئەستەنبوڵ پایتەختی دەبوو.
مەلا محەمەدی موصەنیف دەڵێ: گەر خۆشی دونیات دەوێت لە ئەستەنبوڵ بژی.
ئەستەنبوڵ گەورەترین شاری تورکیایە، حەوتەم گەورەترین شارە لە ڕووی دانیشتوانەوە لە جیهاندا، کە دانیشتوانەکەی پانزە ملیۆن و بیست و نۆ هەزارو دووسەدو سی و یەك کەسە.
لە کاتێکدا ڤاتیکان کە پایتەختی مەسیحیەتە لە جیهاندا، بچوکترین دەوڵەتە لە ڕووی مەساحەوە لە جیهاندا، لە ڕووی دانیشتوانیشەوە بچوکترین وڵاتە لە جیهاندا، کە هەمووی ٩٤٠ کەسن.

هه‌واڵی گرنگ