هۆكارەكانی پەڵەی سپی ناو دەم بزانن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی پەڵەی سپی ناو دەم بزانن

 

 

پەڵەی سپی ناودەم بریتییە لە زیادبوونی گەشەی كەڕوویی لەجۆری كاندیدا ئەلبیكان، هەبوونی ئەم كەڕووە لەناو دەم بەڕێژەی كەم ئاساییە، بەڵام بەهۆی چەند هۆكارێك گەشەیان زیاد دەكاو بەشێوەی پەڵەپەڵەی سپی لەناودەم و بەتایبەتی سەر ڕووی زمان دیاردەكەوێت.

لەگرینگترین هۆكارەكانیش :

1. بەكارهێنانی دەرمانە دژە زیندەییەكان بۆماوەیەكی درێژ.

2. كەمتەرخەمی لەپاراستنی پاكوخاوێنی ناو دەم.

3. نەشووشتن و پاكنەكردنەوەی تاقمی ددان، یاخود هەبوونی كێشە لەتاقمی ددان و كۆبوونەوەی خواردن لەژێرتاقمی ددان.

4. بەكارهێنانی هەڵمژەری لەنەخۆشانی ڕەبۆ.

5. جگەرەكێشان، لاوازی كۆئەندامی بەرگری، دوودڵی و ڕاڕایی، شەكرە هاندەرو پەرەپێدەری ئەم نەخۆشییەن.

چارەسەر :

1. بەكارهێنانی نیومڵاكی چا خوێ لەگەڵ كۆپێك ئاوی شلەتێن و غەرغەرەپێكردنی (چارەسەر لە ماڵەوە).

2. پاككردنەوەی تاقمی ددان دواتریش شەوانە بخرێتە ناو ئاو.

3. بەكارهێنانی غەرغەرە دژی هەوكردنی كەڕوویی یان بۆماوەیەكی كورت ئەگەر نەخۆشیەكە لە قۆناغە سەرەتاییەكان بوو.

4. ڕۆژانە شووشتن و پاككردنەوەی ددانەكان بەكارهێنانی دەزووی ددان، خۆپاراستن لەوشكی دەم، بەكارنەهێنانی فڵچەی كەسانی دیكە، زوو زوو گۆڕینی فڵچەی ددان شووشتنەكەت تاكاتی چارەسەری تەواوی نەخۆشییەكەت.

(د. پەریخان ئەرسەلان – پزیشكی دەم و ددان)

 

هه‌واڵی گرنگ