هۆكارەكانی سەرئێشە لە منداڵاندا بزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی سەرئێشە لە منداڵاندا بزانە

د.پشدەر عبداللە اسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان بڵاویكردەوە: منداڵ هەروەكوو گەورەكان تووشی سەرئێشە ئەبن ٫ وە زۆربەی جۆرەكانی سەرئێشە كە لە گەورەكاندا هەیە لە منداڵیشدا بوونیان هەیە( ئەگەر خوا تەمەن بدات لە پۆستەكانی داهاتووماندا جۆرەكانی سەرئێشەی منداڵانتان بۆ بڵاو ئەكەینەوە .

هۆكارەكانی سەرئێشە یان زیادكردنی سەرئێشە:
۱- هەندێ جۆری دەرمان سەرئێشە دروست ئەكەن.
۲- كەم خەوی یان گۆڕینی شێوازی خەوتن.
۳- ئەگەر ژەمێكی خواردنی نەخواردبێت.
٤- ووشكبونەوە لە كاتی نەخۆشیدا .
۵- فشارێكی دەروونی زۆری هەبێت.
٦- برینێكی بچوكی سەر.
۷- بۆ ماوەیەكی زۆر سەیری تەلەفزیۆن و كۆمپیوتەر بكات.
۸- كێشەی بینینی هەبێت.
۹- سووڕی مانگانە لە كچی پێگەیشتوو.
۱۰- گۆڕان لە هۆڕمۆنی لەشدا.
۱۱- بۆ ماوەیەكی زۆر لە ناو سەیارەدا سەفەرێكی درێژ بكات.
۱۲- گوێگرتن لە مۆسیقای بەرز.
۱۳- بۆنی قوڕس و گران.
۱٤- خواردنەوەی كافائینێكی زۆر.
۱۵- هەندێك جۆری خواردن وەك پەنیر ٫ چوكلێت ٫ پیتزا.
۱٦- هەوكردنی گوێچكه.
۱۷- هەوكردنی ڤایرۆسی لە شێوەی پەتا.
۱۸- هەوكردنی تورەكەی هەوایی كەللەی سەر ( اتهابی جیوب)
نیشانە خراپەكانی سەرئێشە كە پێویستە بێ دواكەوتن منداڵەكەت نیشانی پزیشكی پسپۆڕی منداڵان بدەیت:
۱- كەمبونەوەی هۆشی منداڵەكەت.
۲- سەرئێشەكەی ڕشانەوەی لەگەڵدا بێت.
۳- ئەگەر سەرئێشەكە منداڵەكەپ خەبەر بكاتەوە بە تایبەتی لە بەیانیان یان سەرئێشەكە دوای بەخەرهاتنەوەی لە خەو دەست پێبكات لە بەیانیاندا.
٤- سەرئێشە دوای زەربەیەك كە بەر سەری كەوتبێت یان دوای لە هۆش خۆچوون.
۵- ئەگەرسەرئێشەكە گەشكەی لەگەڵدا بێت.
٦- بینینی منداڵەكە بەرەو خراپی بچێت.
۷- باڵانسی لەشی تێك بچێت و بەملاولادا بكەوێت.
۸- پێستی پەڵەی تێدا دەربكەوێت.
۹- بە گرانی هاتووچۆو ڕۆیشتن بكات و توانی بە پێوەوەستانی نەمێنێت.
۱۰- قسەكردنی بە گران بێت یان هەر نەتوانێت .
۱۱- بوونی ئازار لە ملدا ٫ یان ملی ڕەق بێت لەگەڵ بوونی تا.
۱۲- توانای ڕۆیشتنە قوتابخانە لەگەڵ چالاكی ڕۆژانەی نەمێنێت.
۱۳- هەڵسووكەوتی منداڵەكە بگۆڕێت.
۱٤- ئاوخواردنەوەو میز كردنی زیادی كرد بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ